zagros news agency

پێشمەرگە و سوپای عێراق هەڵمەتێکی هاوبەشیان بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەکانی داعشدا کرد

وەزارەتی پێشمەرگە  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە هەڵمەتێکدا کێوماڵی ڕۆژاوای دیجلەیان کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە میحوەری 8، ڕۆژاوای دیجلەیان کێوماڵ کرد.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەش دراوە “لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیواکانی 8 و 27ـی پیادە و فەوجی کۆماندۆی فیرقەی 3ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای 15ـی سوپای عێراق بەشداربوون و گەڕان و پشکنینێکی وردیان بەدوای مۆڵگە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆرستی داعشدا کرد.”

جەختیشی کردەوە “هەڵمەتەکە بەمەبەستی ڕاماڵین و پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و نەهێشتنی مەترسی و ڕێگریی لە چالاکی و جموجووڵی تیرۆریستان بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا باندێکی بازرگانی کردن بەمرۆڤ دەستگیرکران کە شەش کچی هەرزەکاریان لابووە

سەڵاح

لەم وڵاتە دۆلار و دینار بە یەکەوە گران دەبن

سەڵاح

مەسرور بارزانی :بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم

یاسین