zagros news agency

سوودە گرینگەکانی زەردێنەی هێلکە

پسپۆڕێکی خۆراک لە سەنتەری پزیشکیی زانکۆی کووپەر لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، چەوریی نێو هێلکە بە رێژەیەکی زۆر کۆلیستڕۆڵ بەرز ناکاتەوە.

د. کایتلین چاپلیکی، پسپۆڕی خۆراک و رێژیمی خۆراکی دەڵێت: زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و سیلیمیۆن و چەندان مادەی سوودبەخشی دیکە، 15٪ـی پڕۆتین و 27٪ـی لە چەوری پێکهاتووە. ئەوەی دیکەش ئاو و کانزاکانە.

د. کایتلین چاپلیکی، پسپۆڕی خۆراک لەبارەی سپێنەوە گوتی، نزیکەی 90٪ـی لە ئاو پێکهاتووە و ئەوەی دیکەشی لە پڕۆتین.

ئەوەش باسدەکات کە کەسانی ئاسایی بۆیان هەیە تەواوی هێلکە بخۆن.

پسپۆڕێکی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خواردنی یەک بۆ دوو زەردێنەی هێلکە لە رۆژێکدا کاریگەری لەسەر بەربوونەوەی چەوریی کۆلیستڕۆڵ نییە و ئاساییە بخورێت. بەڵکو ئەوەی زیاتر کۆلیستڕۆڵ بەرزدەکاتەوە چەورییە تێرەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خەم و خەفەت توشی جەڵتەت دەكات

lana

باشترین کات بۆ خواردنی چەرەساتەکان

lana

ئەو خواردنانە چین کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؟

lana