zagros news agency

ئۆنسەیەک زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار

 

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بە بە ڕێژەی 1.8% بەرزبوەوە و گەیشتە 3486.39 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 1.9% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە سێ هەزار و 492 دۆلار.

نرخی زێڕ لەمساڵدا زیاتر لە 32% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، گرژییە بازرگانییەکان بازاڕەکانی تێکداوە و کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی کانزا زەردەکە هەبوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە بێ وێنەیە بەهۆی لاوازی دۆلار و دوای هێرشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆسەر جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی، کە ئەوەش نیگەرانییەکانی زیاتر کرد و ترس لەوە هەبو، لەکارەکەی دوربخرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

شاندێکی ئەمریکا بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە

سەڵاح

رۆژی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە سەتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت

سەڵاح