zagros news agency

د. سالار عوسمان هونەرمەند سەباح زاخۆیی بەسەردەکاتەوە

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆڵەمەری، ئەندامی بەش، لە شاری زاخۆ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستی مامۆستا و هونەرمەندی ناسراوی کورد، سەباح زاخۆیی بەسەرکردەوە.

لە دیدارەکەدا، بەرپرسی بەش هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست و هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی بۆ باشتربوونی رەوشی تەندروستی ناوبراو دووپاتکردەوە.

سەباح زاخۆیی لە 1952 لە زاخۆ لە دایک بووە. لە 1970 دەستی بە هونەر کردووە، بەتایبەتیش لە بواری ژەنینی عود لەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندان ئەیاز زاخۆیی، ئەردەوان زاخۆیی، تەحسین تەها و حەسەن جزیری. ئێستاش بەهۆی رەوشی تەندروستیی، لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگەی باڵای لەندەن چارەنووسی سامانی لیام پاین یەکلا دەکاتەوە

ART

پێشانگەی شێوەكاریی خێرخوازیی نێودەوڵەتی بۆ 56 هونەرمەند كرایەوە

ART

مارلین مۆنڕۆ لە 100 ساڵەی لەدایکبوونیدا وەک جوانترین ژنی دنیا یادی دەکریتەوە

ART