zagros news agency

جۆرج کلۆنی: لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی منەوە گرنگ نین

جۆرج کلۆنی، ئەکتەری ئەمریکی، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئەو بە گرنگ نابینێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت: کلۆنی “ئەستێرەیەکی سینەمایی پلە دووە”. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە کلۆنی روو لە تەلەڤزیۆن بکات، چونکە بۆ ئەو گونجاوترە. 

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە کلۆنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، پاڵپشتی لە دیموکراتەکان کرد.

کلۆنی لە وەڵامی لێدوانەکەی ترەمپ، گوتی: “بەلامەوە گرنگ نییە، ماوەیەکی زۆرە ترەمپ دەناسم، کاری من ئەوە نییە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان رازی بکەم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

قاچاخچێتی و سزا ئابوورییەکان بازاڕی زەعفەرانی ئێرانیان شێواندووە

یاسین

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

ئەلیک باڵدوین لەنێوان قەیرانی دەروونی و جەنگی دادگادا

ART