zagros news agency

گواردیۆلا دڵخۆشە

پیپ گواردیۆلای دڵخۆشییەکی زۆری خۆی بەو بردنەوەیە دەربڕی

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی تیپەکەی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕی 34ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بردەوە.

سیتی لە کۆتا هەناسەدا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بەهۆی گۆڵێکی ماتیۆس نونێز لە خولەکی ٩٤ و بە کۆکردنەوەی ٦١ خاڵ بۆ پلەی سێیەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری، ڕایگەیاندووە، تۆپی پێ پەیوەندی بە هەست و سۆزەوە هەیە، بۆ هاندەران و یاریزانەکان، ئێمەش لە یانەکەدا فشارێکی زۆرمان لەسەرە، لەکاتێکدا هەوڵدەدەین سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌غدا.. كوڕێك به‌ چه‌قۆ باوكی خۆی كوشت

سەڵاح

دادگای فیدراڵی ئەمریکا ئێران بە قەرەبووی 841 ملیۆن دۆلار سزا دەدات

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران بەڕێوەچوو

سەڵاح