دوو ساڵ بەسەر وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیا تێپەڕی، چاوەڕوانیی ئەوە هەبوو بەر لە دووەم ساڵوەگەڕی ئەو وەستاندنە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، ئهندامێكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقیش زانیاری دهخاتهروو.
لە 25ی ئاداری 2023 ەوە هەناردەی نەوتەکە وەستاوە کە بە کەرکووکەوە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرا. ئەگەر زیانی هەر مانگێکی هەناردەی نەوت بە ملیارێک دۆلار بخەمڵێنرێت، ئەوا کۆی زیانەکانی دەگاتە 24 ملیار دۆلار کە دەکرا بەهۆیەوە ژێرخانی ئاوەدانکردنەوە و ئابووری و عێراق و هەرێمی کوردستانی پێ بەهێز بکرێت.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا گوتوویەتی گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەردەوامە و پێشتریش گوتبووی بەمزووانە دەست بە هەنادەکردنەوەی نەوتەکە دەکرێتەوە.
دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی، “لهگهڵ شاندی عێراق لهبارهی ههناردهی نهوتی كوردستان قسهكراوه و كۆمپانیاكانی ناو (ئهپیكۆ)له كوردستانهوه داوای گهرهنتی دهكهن لهعێراق.
راشی گهیاند: بۆیە گفتووگۆ بەردەوامە لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق دهبێت لهزووترین كاتدا دهست بهههناردهی نهوتی كوردستان بكرێت، چونکە وڵاتە زلھێزەکان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی دەست پێ بکاتەوە بەتایبەت ئەمەریکا.
بهپێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق نزیکەی سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیلە و ئەگەر ئەوەی کوردستان دهست پێ بکات دەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل کە سوودی زۆری بۆ ئابورییەکەی دەبێت.هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەربڕیوە و تەنیا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ماون بە تەواوی ڕازی بکرێن کە هەندێک تێبینییان لەسەر شایستە داراییەکانیان هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەبهم نزیكانه هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێ بکاتەوە.