فیلمی سینەمایی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 17 خولەکە و لە 18ـی نیسانی 2025 بڵاوکرایەوە.
داهاتی لە سینەماکاندا 71 ملیۆن دۆلار و 307 هەزار دۆلارە.
لەو داهاتە، 55 ملیۆن و 807 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 15 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
لە فیلمەکەدا مایکڵ بی جۆردان، مایلز کاتۆن و سول ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کوجلەرە.
فیلمەکە تێڕوانینێکی نوێیە بۆ ترس، دوو برای دووانە، ژیانی ئاڵۆزیان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، بەڵام دۆخێکی خراپ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

