zagros news agency

ئەم خواردنانە بۆ سووتانی چەوری جگەر گرنگن

نەخۆشی چەوری جگەر، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لەجیهاندا و کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند خۆراکێک سوودی بۆ سووتانی چەوری جگەر هەیە.

نەخۆشی چەوری جگەر، بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری زیادە لە خانەکانی جگەردا، بەشێوەیەکی گشتی ئاساییە جگەر هەندێک چەوری تێدا بێت، بەڵام ئەگەر لە ڕێژەی ئاسایی زیاتر بوو، ئەوا دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکە و زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی چەوری جگەر بریتیین لە، قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، ماندوێتی و دڵتێکەڵهاتن.

هەندێک خواردن بۆ سووتانی چەوری جگەر گرنگن لەوانە، چای سەوز، زەنجەفیل، سندی، قاوەی تاڵ، چەوەندەر، سیر، ئاڤۆکادۆ، خواردنە دەریاییەکان و سەوزەواتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرێکی نوێی نەخۆشیی شەکرە دیاری دەكرێت

سەڵاح

تووشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

lana

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

lana