zagros news agency

خواردنی پەتاتەی شیرین بەبەردەوامی چی بەسەر جەستە دەهێنێت

پەتاتە بەهەموو جۆرەکانیەوە یەکێکە لەو خواردنانەی لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست ئامادەبکرێت و بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە دەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی”webmed”، ئامادەکردنی پەتاتەی شیرین بەشێوازێکی تەندروست و خواردنی بەبەردەوامی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و هەوکردنەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی کە بۆ تەندروستی چاو و پێست گرنگە.

پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان دژەئۆکسانێکی بەهێزە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و چاو کامدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات و یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی سورێنچک

lana

سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ توشبووانی چەوری جگەر

lana

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana