zagros news agency

فیلمی “Sinners” لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی 45 ملیۆن دۆلار بەدەست دێنێت

فیلمی “Sinners” لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، 45 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

کۆی داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی دوو هەفتەدا، 145 ملیۆن دۆلارە.

ئەم داهاتە زۆر لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی فیلمەکە، داهاتێکی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ فیلمەکانی دیکە کە ئێستا لە سینەماکاندا نمایش دەکرێن.

فیلمی “Revenge Of The Sith” لەم هەفتەیەدا 25 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و داهاتی فیلمی “Accountant 2” زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلارە، هەروەها داهاتی فیلمی “Minecraft” لەم هەفتەیەدا 22 ملیۆن دۆلارە.  

بە گشتی داهاتی فیلمەکان لە سینەماکانی جیهاندا لە پشووی ئەم هەفتەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART

پاریس هیڵتن هاوکاری لێقەوماوانی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلس دەکات

ART

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دیارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی سوێد ده‌كات

ART