zagros news agency

ده‌یان ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین خه‌رج ده‌كرێت

 

وەزیری دارایی زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج دەکات.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌ كرد، وەزیری دارایی چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی بەڵێندەران دەردەکات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن.

وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

هاوکات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خطاب الضمان ) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.

١- ٤،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

٢- ٤،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

٣- ٣،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.

٤-٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.

٥- ٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.

٦- ٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.

٧- ٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار – دەربەندیخان.

٨- ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).

٩- ١،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٥

May be a graphic of map and text

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

موسڵ…دوای ئه‌وه‌ی داعش كردبوویان به‌ حسێبه‌، كڵێسای ئوم ئه‌لماونا كرایه‌وه‌

سەڵاح