zagros news agency

لە ٤٨ کاتژمێردا ٧٣ کەس لە جەرەمانا و سەحنایای سووریا کوژراون

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزە ناوخۆییەکان لە شارەکانی جەرەمانا و ئەشرەفیەتی سەحنایا لە گوندەکانی سەر به دیمەشق، ٧٣ کەس کوژراون.
بەپێی راپۆرتی ڕوانگە‌ی سوری، ٣٠ ئەندامی هێزەکانی ئەمنی، ١٥ چەکداری دروزی و یەک هاووڵاتی مەدەنی لە جەرەمانا و سەحنایا کوژراون. هەروەها ٢٧ کەسی دروزی دیکە لە سوەیدا و دەوروبەری کوژراون.
ئەم پێکدادانە بەشێکن لە گرژی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی سووریا ق هێشتا دوای چەندین ساڵ شەڕ، ئەم وڵاتە نەیتوانیوە سەقامگیری ببینێت.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم شەڕانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروست کردووە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندبوونی زیاتر بە پاراستنی سەلامەتی خەڵک نیشان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ڤیدیۆ… دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بڕی ٥٠٠ ملوێن دیناری دزیوە

سەڵاح

هێزەکانی حکوومەتی یەمەن پارێزگا گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد

یاسین

کۆمپانیای Samsung ژیری دەستکرد زیاد دەکات

یاسین