zagros news agency

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

فیلمی “A Minecraft Movie” لە سینەما نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2ـی نیسانی 2025 لە سینەماکانی جیهان نمایش دەکرێت، داهاتی گەیشتووەتە 816 ملیۆن و 973 هەزار دۆلار.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە، لەو داهاتە 380 ملیۆن و 973 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 436 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە باری چوار کەسە کە رووبەڕووی کێشە سادەکانی ژیان دەبنەوە، بەڵام دواتر دەچنە نێو جیهانێکی دیکەوە، بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی خۆیان، پێویستیان بە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پەیامێک ئاراستەی ڕۆشنبیران و ناوەندە کولتووری و زانستییەکان دەکات

ART