zagros news agency

دادگایەکی ئەمەریکا سزای 53 ساڵی بەسەر بکوژی منداڵە فەڵەستینیەکەدا سەپاند

 

دادگایەک لە ویلایەتی ئیلینوێ، سزای 53 ساڵ زیندانی بەسەر بکوژی منداڵێکی فەڵەستینی-ئەمەریکیدا سەپاند.

لە مانگی شوباتی ڕابردوودا دادگای ویل، جۆزێف چوبای تەمەن 73 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی پلە یەک و تاوانی ڕق و کینە کە بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە بوو، دادگایی کرد

ئەم تاوانە دوای هەفتەیەک لە دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆکتۆبەری 2023 کرا.

دوینێ هەینی دادگایەکی ئیلینوێ، جۆزێف چوبا بە تاوانی کوشتنی منداڵە شەش ساڵانەکە، بە 30 ساڵ و بە تاوانی هەوڵدان بۆ کوشتنی دایکی بە 20 ساڵ و بە تاوانی ڕەگەزپەرستییەوە بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادا.

جۆزێف چوبا، لە 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەچەقۆ هێرشی کردە سەر منداڵێکی فەڵەستینی بەناوی مەدیح فیومی و حەنان شاهینی دایکی کە تەمەنی 32 ساڵ بوو، دوای ئەوەی منداڵەکە بریندراکرا لە نەخۆشخانەیەکی نزیک شیکاگۆ گیانی سپارد.

جۆزێف چوبا کە لە دوای تاوانەکەوە دەستبەسەرە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە ڕەتدەکاتەوە.

پۆلیس دەڵێت، ئەو دوو قوربانییە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە کراوەتە ئامانج، چونکە موسڵمان بوون و بەهۆی بەردەوامی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکە 26 چەقۆی لێدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و سەرۆکی رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کۆبوونەوە

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

لە پێنج رۆژی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و 500 کەس دەرچوو لەیاسا و تۆمەتبار دەستگیرکران

یاسین