zagros news agency

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکا پڕ لەکەل و پەلی سەربازی و لۆجستی لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەوە

 

ئەمڕۆ شەممە، 3-5-2025 ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی، کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی پێبووە لە بنکەی ‘خەراب ئەلجیر’ لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی کردووە، کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە چیمەنتۆ و کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان پێبووە، لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزووری بەڕێکەوتوون و بەرەو بنکەکانیان لە پارێزگای حەسەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگە، کاروانەکە نزیکەی 25 بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو و زرێپۆش و تانکەری سووتەمەنی و ئامێری جۆراوجۆری سەربازی و لۆجستی هەڵگرتبوو.

ڕۆژی پێنجشەممەش، سەرچاوە ناوخۆییەکانی عێراق هەواڵی کشانەوەی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکایان لە سووریاوە بەرە و بنکەی گیارە لە عێراق بڵاوکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ هاووڵاتیی تورکیا لە رووداوی کەوتنی هەلیکۆپتەر لە قەتەر کوژران

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانی دۆحە به ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

سەڵاح