zagros news agency

گارناچۆ خەریکە دەگاتەوە ڕیکۆردی مێژوویی ڕۆناڵدۆ

 

گارناچۆی یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی بەردەوامە لە درەوشاوەیی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، نزیک دەبێتەوە لە یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پێشووی یانەکە بووە.

بەگوێرەی ئۆپتا، گارناچۆ بووە دووەم یاریزانی بیانی کە بەشداری لە گۆڵکردن (گۆڵکردن و ئەسیستکردنی) لە خولی ئینگلیزی بۆ مانچستەر یونایتد پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 21 ساڵ، بە 24 بەشداریکردن، تەنها یەک بەشداریکردن لەدوای ڕۆناڵدۆوە، کە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە 21 ساڵ، 25 بەشداریکردنی هەبووە.

تەنها چەند یارییەکی کەم لەم وەرزەدا ماوە، پێدەچێت گارناچۆ لە ڕێگادا بێت بۆ تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەی پورتوگالی، ئەمەش گوزارشتە لە پێشکەوتنە سەرنجڕاکێشەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات

سەڵاح