zagros news agency

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمان-ی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێگەیاند، هەروەها هیوای خواست: “خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.”

ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەميی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌: ئه‌مه‌ پێشێلكردنی عورفی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری عێراقیشه‌

سەڵاح

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆ بووه‌وه‌

دڵشاد

ناوەندی ئۆپەراسیۆنە زانیارییە هاوبەشەکان: عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ڕادارەکانی نوێ دەکاتەوە

یاسین