ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ گرفتێك له لیست و ناوی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نییه و هه‌رێمی كوردستان هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی یاسایی و ده‌ستووری به‌رانبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام كه مووچه نایه‌ت ئه‌مه سزادانی به كۆمه‌ڵه.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 8ی5ی2025 گوتی: “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه جێبه‌جێ كردووه، له ناردنی لیست و وردبینی و خستنه‌رووی داهات و ئاماده‌بوونی شانده‌كان، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رانبه‌ر به موچه‌ی خۆرانی كوردستان ده‌كرێت سزای به‌كۆمه‌ڵه و به‌داخه‌وه له‌گه‌ل نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌یانه‌وێت دووباره پرسی موچه وه‌ك كارتی سیاسی به‌كاربهێنن.
راشی گه‌یاند: له عێراقدا ئه‌گه‌ر گرفتی سیوله‌هه‌یه بۆچی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌دات به‌ڵام هی هه‌رێمی كوردستان نادرێت، بۆیه ئه‌مه‌ی كراوه بیانوهێنانه‌وه‌یه بۆ نه‌ناردنی موچه و سزادانی خه‌ڵكی كوردستانه.

