zagros news agency

ئیسرائیل زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی نوێی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی لە باشووری لوبنان دەستپێکرد و ناوچەکانی دەوروبەری نەبەتيیە و کفەر رومانی گرتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیامنێران، ئەم هێرشانە زیاتر لە ١٥ جار دووبارە بوونەتەوە و زۆربەی کات ناوچە چۆڵەوانییەکان و ئەو گردانە کراونەتە ئامانج کە دەڕواننە سەر شارۆچکەکانی نەبەتيیە و کفەر رومان.
بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی بەیروتی پایتەختی لوبنانیشدا بینراون. هەندێک لەم هێرشانە ناوچە شاخاویی و دارستانە دوورەدەستەکانیان لە ناوەندە ئاوەدانەکان کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، لانیکەم کەسێک گیانی لەدەست داوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، ئاڤیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل “ناوەندێکی بەڕێوەبردنی سیستەمی ئاگر و بەرگری”ی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی ئەلشەقیف کردووەتە ئامانج. بە گوتەی ناوبراو، ئەم پێگەیە بۆ فەرماندەییکردن و کۆنترۆڵکردنی سیستەمە چەکدارییەکانی حزبوڵڵا بەکارهاتووە.
ئەدرەعی هەروەها گوتی: ئەم پێگەیە بەشێک بووە لە پڕۆژەیەکی دوورمەودای ژێرزەمینیی حزبوڵڵا و ئێستا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لەکارکەوتووە. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هەروەها هۆشداریداو”بوونی ئەم پێگەیە و چالاکییە تیرۆریستییەکانی پەیوەست پێوەی، پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پلانی داهێنەرانەی ژاپۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دابەزینی ڕێژەی منداڵ نانەوه

سەڵاح

مارک زوکەربێرگ تا پێنج ساڵی تر ملیاران کەس خاوەنی AIی تایبەت بە خۆیان دەبن

سەڵاح

“نـــا” خستنەڕووی ئەزموونی جیاوازی شێوەکارانی کوردستانە

ART