zagros news agency

قەتەر ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە سووریا

وەزارەتی دارایی سووریا ڕایگەیاند، وڵاتی قەتەر بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی دارایی پێشکەش بە سووریا دەکات.
محەمەد یوسر بورنیە، وەزیری دارایی سووریا، ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ” قەتەر بڕی ٨٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی وەک پشتیوانی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران پێشکەش بە سووریا دەکات.”
بە گوتەی بورنیە، ئەم هاوکارییە بەسەر سێ مانگدا دابەش دەکرێت و مووچەی کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردە، کاروباری کۆمەڵایەتی و هەروەها خانەنشینە مەدەنییەکان (ناسەربازییەکان) دەگرێتەوە.
وەزیری دارایی سووریا ئاماژەی بەمەشکرد، “دەستپێشخەرییەکەی قەتەر هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوادارین هەنگاوی زیاتریش بگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی ڕێنمایی گونجاوتر، بەمەبەستی سووککردنی بارگرانیی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕۆدریگۆ بڕیارێکی نوێ دەدات

یاسین

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌

یاسین