zagros news agency

سوودانی داوا لە چەکدارانی عێراق لە پاکستان دەکات بگەڕێنەوە

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە مەشقپێکراوانی عێراق لە پاکستان دەکات بگەڕێنەوە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوایەکی ئاڕاستەی گرووپی ڕاهێنراوی عێراق لە پاکستان کرد بگەڕێنەوە.
ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە پاکستان مەشق دەکەن، بریتین لە 500 ئەفسەر و پلەدار، سەر بە فەوجی دووەمی لیوای شەست و شەشن لە فیرقەی هێزی تایبەتی دووەم، کە ئێستا لە پاکستان لەژێر ڕێککەوتنێکی مەشقی پێشوەختەدا مەشقیان پێ دەکرێت.

ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاکستانە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەلامەتی ئەو عێراقییانە، وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕانەوەیان گرتووەتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ART

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار بازاڕی زێڕی ئێرانی ناڕێک کردووە

یاسین

پەیامی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لە یادی چل و دوو ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان

سەڵاح