zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی ڕووناکی لە شاری دهۆک بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک ، پڕۆژەی نيشتمانیی کارەبای 24 کاتژمێری ( ڕووناکی) بەسەر کردەوە.

سەرۆکی حکومەت لە گەڕەکی بەرۆشکێ لە شاری دهۆک ، سەردانی چەند ماڵ و دوکان و فرۆشگە و نانەواخانەیەکی کرد کە ماوەیەکە لە چوارچێوەی پڕۆژی ڕووناکی ، کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری و لە نزیکەوە، گوێی لە سەرنج و تێبینی هاووڵاتییان لە سەر پڕۆژەکە گرت.

هاووڵاتییان خۆشحاڵی خۆیان بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە نیشاندا و دەستخۆشیان لە حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە کە هەموو کوردستان دەگرێتەوە.

سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە لە هەموو کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوەی تا ئێستا کراوە لە سەنتەری شارەکان بووە و بڕیارە تا کۆتایی 2026 ، هەموو پارێزگە و ناوچە و شارو گوندەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
سەرۆکی حکومەت داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبادا نەکەن و بە پێی پێداویستی خۆیان بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی نەدەن و هاوکاری حکومەت بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ ئەوەی حکومەتیش بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکومەت، دڵنیاییشیدا، کە نرخی کارەبا بۆ زۆرینەی هاووڵاتییان نرخێکی گونجاو دەبێت و کەمتر دەبێت لەو نرخەی ئێستای کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانیی بەیەکەوە.

تا ئێستا 600 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بوونە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە، ژمارەکە بگاتە یەک ملیۆن سوودمەند لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.لە کۆتایی ئەمساڵیش ، سەنتەری سەرجەم شارەکان دەبێتە 24 کاتژمێری و کۆتایی 2026 یش هەموو هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبێت .
هەروەها حکومەت چەندین ئاسانکاریی وهاریکاریی تایبەت بە کارەبا بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

بنکەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری ئەوروپا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، له‌ ئاماده‌باشیه‌كی ته‌واو دان

سەڵاح

هەفتەی داهاتوو نۆیەمین ساڵەی كەمپینی هەفتەی سەلامەتیی دەرمان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح