فیلمی ئیسپانی “Drawn Together” ئاوێتەیەک لە سەرکێشی و سۆز پێشکەش دەکات، لە ڕێگەی چیڕۆکی کچێکی گەنجەوە کە لە نیویۆرک ڕووبەڕووبووەوەی رفاندن دەبێتەوە.
ناوی فیلمەکە بە ئیسپانی“Enfrentados: Marfil”یە و سەرکێشی و سۆز کۆدەکاتەوە، لە ۹ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکرایەوە و لە ڕۆمانی پڕفرۆشی “Marfil”ـی نووسەر مەرسیدیس رۆن وەرگیراوە، لە ڕێگەی سەکۆی “Amazon Prime Video” فیلمەکە بەردەستە بۆ بینین.
ڕووداوەکان لە دەوروبەری مارڤێل کۆرتێز دەسووڕێنەوە، کچی پیاوێکی بازرگانی دەوڵەمەندی ئیسپانی، کە تووشی رفاندنی نادیار دەبێت لە شاری نیویۆرک، دوای ئازادکردنی، باوکی بڕیار دەدات رێوشوێن بۆ پاراستنی بگرێتە بەر، بۆیە چاودێری پیشەگەر سيباستيان مۆر ڕادەسپێرێت بۆ پاسەوانیکردنی.
پەیوەندی نێوان مارڤێل و سيباستيان بە پێکدادانێکی ئاشکرا لە نێوان کەسایەتییەکانیان دەست پێدەکات، لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکان، سروشتی پەیوەندییەکە دەگۆڕێت و سەرنجڕاکێشییەکی بەهێز دروست دەبێت کە پەرەدەسێت بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری ئاڵۆز، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی زنجیرەیەک نهێنی و هەڕەشەی شاراوە.
ئهستێرەی ئیسپانی ئێستێر ئێکسپۆزیتۆ پاڵەوانێتی فیلمەکە بەڕێوەدەبات بە ڕۆڵی مارفیل کۆرتێز، لە کاتێکدا هۆگۆ دیێگۆ گارسیا ڕۆڵی سيباستيان مۆر دەبینێت، و فیلمەکە لەلایەن ئۆسکار پێدرازاوە دەرهێنراوە لە ماوەی 104 خولەکدا و پۆلێنی تەمەنی بۆ پێگەیشتووان دیاریکراوە.

