zagros news agency

دوو بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینە و قەرز دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە

دوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە بۆ لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووك بۆ كەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت دەركراون كەوتنە واری جێبەجێ كردنەوە.

ئەمڕۆ11ی5ی2025، وەزارەتی داد ژمارە 333ی رۆژنامەی (وەقایعی كوردستان)ی بڵاو كردەوە و تیایدا دوو بڕیاری تایبەت بە لێخۆشبوونی كەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە.

بڕیاری یەكەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بریاری لێخۆشبوونە لە گەڕاندنەوەی بڕە پارەی پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندانی كەمئەندامان كە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.

بڕیاری دووەمیش كە هەر لە رۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو بووەتەوە، تایبەتە بە بڕیاری لێخۆشبوون لە گەڕانەوەی بڕی پارەی قەرزی بچووك بۆ ئەو كەمئەندامانەی كە كۆچی دواییان كردووە و تا ئێستا پابەندی گەڕانەوەی قەرزەكانیان لە ئەستۆ ماوە كە ژمارەیان 59 سوودمەندە.

یەكێك لە مەرجەكانی جێبەجێكردنی ئەو دوو بڕیارە ئەوە بووە كە  گشت وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی دەرچوونیەوە و كە  لە رۆژنامەی “وەقایعی كوردستان” بڵاو دەكرێتەوە.

لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی 80 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، كە بەشێكیان پێشینەی هاوسەرگیری و بەشێكیشیان قەرزی بچووكیان راكێشاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین

پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستی پێكردووە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە

یاسین