zagros news agency

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

 

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حوسێن حاجی ئه‌حمه‌د

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حوسێن حاجی ئه‌حمه‌د،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری گه‌رمیان ( حوسێن ئه‌حمه‌د مه‌حموود ) ناسراو به‌ ( حوسێن حاجی ئه‌حمه‌د )مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( حوسێن ئه‌حمه‌د مه‌حموود ) به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
11ـی ئایاری 2025
…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ حاجی جه‌میل حاجی كه‌ریم

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز حاجی جه‌میل حاجی كه‌ریم،
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( ڕه‌عنا حاجی كه‌ریم نوری چه‌مه‌ك) خوشكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی خوشکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
11ـی ئایاری 2025
…………………………..

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سارا محه‌مه‌د فه‌تاح

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خاتوو سارا محه‌مه‌د فه‌تاح،
دڵگرانین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ( سارا محه‌مه‌د فه‌تاح ) دایكی به‌ڕێزان ( بروسك و ڕێبوار ).

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( سارا محه‌مه‌د فه‌تاح ) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات، دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
11ـی ئایاری 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەتەوە

سەڵاح

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا: لە دوو هەفتەدا زیاتر لە دوو هەزار و 300 کەس دەستگیرکراون

یاسین

زیو لە ماوەی سێ رۆژدا 10 دۆلار بەرزبووەتەوە

سەڵاح