zagros news agency

لە بەحرکە پێشانگایەكی شێوەكاری کرایەوە

لە قەزای بەحركە، پێشانگەیەكی شێوەكاری قوتابخانەی بەحركەی هاوچەرخی بنەڕەتیی كچانی کرایەوە.

پێشانگەکە بە هاوكاریی بەشی رۆشنبیری و هونەری بەحركە کرایەوە و سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئامادەبوو.

لە پێشانگەکەدا ژمارەیەك لە كەسایەتی، بەرپرس، مامۆستا و قوتابی ئامادەبوون و كۆمەڵێك تابلۆ قوتابیان خرانەڕوو.

لە هەمانكاتدا رێز لە مامۆستایەكی دیاری ئەو قوتابخانەیە نرا كە خزمەتێكی زۆری بە پرۆسەی خوێندن و قوتابییان كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی رێزلێنان لە شاعیر سەباح رەنجدەر بەڕێوەچوو

ART

نمایشی شاهانەی “Emily in Paris” لە پاریس

ART

زیاتر لە 20 هەزار کەس دەیانەوێت لە پێشبڕکێیەکی قورئان خوێندندا بەشدار بن

ART