zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە12- 05- 2025

کەش / ئاسمان  لە نێوان هەور و  نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییە سنووریەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم .

خێراى با /  مام ناوەند ( 10 – 25 )کم/ک دەبێت .هەندێ کات چالاک دەبیت بۆ سەروی 30 کم/ک

ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.

پلەکانی گەرما/ بەگشتی بە ( 2-4) پلە نزم دەبیتەوە لەناوچە شاخاوویەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

مەوداى بینین / ( 7 –  9 ) کم دەبێت .

 

سبەی سێشەممە 13 – 05- 2025

کەش / ئاسمان  لەزۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ بوونی تاوە باران وبروسکە بەشێوەیەکی پچرپچر لەناوچە نیمچە شاخاووییەکان وە لەناوچە سنوورییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت, وە هەروەها   خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

خێراى با / چاڵاک  ( 10 – 30  )کم/ک  هەندی کات بەهێز دەبێت بو سەروی 50 کم/ک وە بەرزی خێرایی با بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە.

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژ ئاوا  دەبێت

پلەکانی گەرما /  لەزۆربەی ناوچەکان بە ( 3-5 ) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە  وە لەناوچە شاخاووییەکان نزیک دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

مەوداى بینین / ( 6 – 8 )  کم  دەبێت.  لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر لە 5کم دەبێت

 

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

 

 

 

بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی

2025-05-12

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هێزی ڕەوانەی سەر سنوور کرد

سەڵاح

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 350 ئەندامی ئێستا و پێشووی پەرلەمان بەربژێرن

یاسین

كۆمپانیای سۆمۆ: سبەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێدەکات

سەڵاح