پارێزه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ست په‌كه‌كه بووه و ئیستاش بریاری دانانی چه‌كی داوه به‌ئالیه‌تێكی یاسایی راده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.
پارێزه‌ر عه‌لی سه‌لیم به‌گ ئه‌مرۆ 13ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی له‌كۆنگره‌ی 12ی په‌كه‌كه و دانانی چه‌كه‌كانیان، به‌پێی رێككه‌وتن ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ست په‌كه‌كه ده‌درێته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه و له‌جه‌نگی تیرۆرستانی داعش‌یش وابوو ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌مانه‌وه له‌به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌درایه‌وه به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دواتر وه‌زاره‌ت به‌ئالیه‌تی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون”.
گوتیشی: “ئه‌و چه‌كانه له‌رووی قانوونییه‌وه چه‌ك ده‌ستی تیرۆره، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ی له‌دواوه نه‌مێنێت، پێویستی به‌رێكارێكی یاسایی هه‌یه، به‌وه‌ی به‌شی یاسایی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م چه‌كانه وه‌رده‌گرێت و به‌شێوه‌یه یاسایی دووباره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه”.

