zagros news agency

ڕێکارەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستی پێ کرد

 

سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، عەقید هێمن محەممەد ئەمین، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند “بەردەوام هاووڵاتییان داواکاری بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری پێشکەش دەکەن.”

 

سەبارەت بە تاقیکردنەوەی میکانیکی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتی: گۆڕان لە تاقیکردنەوەی میکانیکیدا تەنیا لە زمانی کوردی تەنیا زاراوەی سۆرانی و بادینی تێیدایە لەگەڵ زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە. کاتێک فێرخواز لەسەر کۆمپیوتەرەکەی دادەنیشێت، ئازادە کامە زمان هەڵبژێرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی شۆفێری.

 

دەربارەی وانەی تیۆری، هێمن محەممەد ئەمین، ڕایگەیاند “وانەی تیۆری بە گوێرەی جۆری مۆڵەتەکانە، باسی مۆڵەتی جۆری B دەکەین، ئەو جۆرەیان 21 کاتژمێر وانەی تیۆری دەخوێنێت، 12 کاتژمێریش وانەی ڕاهێنانی پراکتیکی دەخوێنێت.”

 

دەشڵێت: دوای ئەوەی ئەو فێرخوازە وانەکانی خوێند و تێیدا سەرکەوتوو بوو، ناوی دەگەڕێتەوە بەشی مۆڵەت و لەوێ نۆرەی بۆ دادەنرێت و تاقیکردنەوەی میکانیکی دەکات.

 

 

K24

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك هاوبەشی مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەچوو

ART

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

ئەڵمانیا بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات

یاسین