zagros news agency

سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران: هەر هێرشێكی سەر تاران، وا لە هێرشكاران دەكا تووشی زیانێكی قەرەبوونەكراوە بن

سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە گشتییە چەكدارەكانی ئێران، ڕایدەگەیەنێ بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەن و هۆشداری دەدا لەوەی هەر هێرشێك بكرێتە سەر تاران وەڵامی توندیان دەبێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 13/5/2025، محەمەد باقری، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە گشتییە چەكدارەكانی ئێران،  ڕایگەیاند: ئێمە لە رووی هێز و ئامادەیی بۆ جەنگەوە لە باشترین دۆخداین، دوژمنانمان هەر كارێكی گەمژانە بكەن، هێزە چەكدارەكانمان دەتوانن ڕووبەڕوویان ببەنەوە و بەرپەرچیان بدەنەوە.

گوتیشی: هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئێران، سەردەكێشێ بۆ ئەوەی هێرشبەرەكە تووشی زیانێكی وا بێتەوە، چاوەڕێی نەكا و پێی قەرەبوو نەكرێتەوە.

ئەو لێدوانەی باقری، لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە سەردانێكی چەند ڕۆژە گەیشتووەتە كەنداو، چاوەڕوان دەكرێ دۆسیەی چەكی ئەتۆمیی ئێرانیش، یەكێك بێ لە تەوەرەكانی گفتوگۆكانی

بەرپێی گوتەی دیپلۆماتكاران و بەرپرسانی ئەمریكا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، هەست بە داڕمانی قووڵ دەكات بەهۆی ئەوەی داواكەی لەلایەن ترەمپەوە رەت كرایەوە، بۆ ئەوەی هاوكاریی بكا لە گورزلێدان لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، بەڵكوو ئەوەی پێ باشتر بوو لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی ڕێ لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی بگرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی هەموو وەزارەتەکان ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

بەگوژمەی 114 ملیار دینار پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په ‌- چه‌مچه‌ماڵ جێ بەجێ دەکرێت

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەچوو

یاسین