zagros news agency

قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی شرنەخی باکووری کوردستان راگەیندرا

لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، ١٤ ناوچە وەک “ناوچەی ئاسایشی تایبەت” ڕاگەیەندران و هاتووچۆی هاووڵاتییان بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ تیایاندا قەدەغە کرا.
پارێزگای شرنەخ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ١٤ ناوچەی سەر بە پارێزگای شرنەخ و قەزاکانی جزیر، سلۆپی، قڵەبان، باسکان و ئەلکێ، لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک “ناوچەی ئاسایشی تایبەت” ڕاگەیەندراون و هاتووچۆی هاووڵاتییان تیایاندا قەدەغەیە.
پارێزگای شرنەخ ئاشکرای کرد، قەدەغەکە لە ١٢ی گوڵان (ئایار) دەستی پێ کردووە و تا ٢٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە بەمەبەستی “پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، سەلامەتیی گشتی، ڕێگرتن لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی کەسانی دیکە” دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ حاجیاوا 100 ملیۆن دینار بۆ سیستەمی ئاودێری خەرج دەكرێت

یاسین

کۆمپانیای سامسونگ کاتی کۆنگرەی دیاریکرد

یاسین

جەوهەر نامیق سوارە: پەکخستنی پەرلەمان سووکایەتیکردنە بە ئیرادەی خەڵک و مەترسییە بۆ سەر قەوارەی هەرێم

سەڵاح