zagros news agency

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

 

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی ئاگادار، شاندێکی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە مانگی نیسانی ڕابردوو لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک بانکی هۆنگ کۆنگ کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی هۆشدارییان پێ بدەن لە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین.

بلومبێرگ لە زاری ئەو سەرچاوانەوە کە بەهۆی نهێنی بابەتەکەوە ناوەکانیان ئاشکرا نەکردووە ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە لە 7ـی نیساندا کراوە، نزیکەی مانگێک پێش ئەوەی واشنتن سزا بەسەر 9 دامەزراوەدا بسەپێنێت کە لەم جۆرە مامەڵەیەدا تێوەگلا بوون.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە، شاندەکەی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جێسی بەیکەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسیا، داوای لە بانکەکان کردووە، هەنگاو بنێن بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی پارەکانی پاڵپشتیکردنی ناردنی نەوتی ئێران و مامەڵە نایاساییەکانی دیکە.

بەپێی سەرچاوەکان، نوێنەرانی کۆمپانیاکانی HSBC Holdings و Standard Chartered و Bank of China Hong Kong بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.

چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە، بەپێی بەدواداچوونی پلاتفۆرمی کپلەر، لە مانگی نیساندا نزیکەی 6.1 ملیۆن تۆن نەوتی خاوی ئێران گەیەندراوەتە پاڵاوگەکانی چین. ساڵی ڕابردوو چین 75 ملیۆن تۆنی هاوردە کردووە. بەڵام بەپێی داتای فەرمی گومرگی چین، نەوتی ئێران هاوردە ناکات.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەو کۆمپانیایانەی لە هۆنگ کۆنگ تۆمارکراون، بەوە ناسراون کە هاوکاری ئێران دەکەن بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بە چین.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. به‌ گوژمه‌ی ملیارێك و 74 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

ئەپیکور: حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خەم ساردە

سەڵاح

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح