zagros news agency

کارزان شاکری: نێچیرڤان بارزانى چارەسەرى بۆ هەموو قوناغێكى چەق بەستووى سياسى هەیە

ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 2025/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه‌ به‌ره‌و تاران، پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەڕێ کەوت.

سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به‌ بانگهێشتێكی فەرمييه‌ بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه‌، ڕێکدەخرێت و ئەمرۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

لەمبارەیەوە کارزان شاکری، چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێرانيەكان لە جولە سياسيەكانيان زۆر وورد خوێنەوە دەکەن لەوە باش تيگەيشتوون لە رۆژهەلەتی ناوەراست گۆرانكاريەكى خێرا ئاراستەی گۆرانكارى خيراتر كردووە پاش لە دەستدانى پێگەی سەرەکیان لە سوريا و لوبنان و یەمەن لەبەرەی مقاومە شورشى ئيسلامى ئێستا ئيرانيەكان لە دانوستاندان لەسەر وێستگەی چەکی ئەتۆمی لەگەل ئەمریکیەکان مامەلە كردنيان لەگەل هەرێمی كوردستان ئەم وێنەیە پيشان دةدات هيزى دبلۆماسى هەرێمی كوردستان لەگەل ئەم گۆرانکاریانەی دێنە پێشوە.

شاکری گووتی: هێزی نەرمی سياسى و پيكەوة ژيانى سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانى بۆ چارەسەری سياسى و دورخستنەوە و جەنگيكى گەورە کە كوردستان و عيراقى تيدا پاريزراو بێ و كوردى لە روژئاواى كوردستان لە بەشی سوريا يا باكورى كوردستان بو جارةسةرى ئاشتى لةتوركيا يا روژهةلاتى كوردستان لە ئێران ئەو وێنەیە دەگەیەنێت شەرعيەت و مشروعيەت و شعبيەتى سياسى نێودەولەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سياسى تيرازى ژمارە یەکە لە ناوچەکە بۆ تيپەراندنى هيزى نەرمی ئاشتيانە لەناوچەکە بۆیە ئێرانيەكان باش لەوە گەیشتون نوينەرايەتى دبلۆماسيەتى كورد لە دەست بارزانیەکانە ئيستا ئێرانيەكان لەدوخيكى قورسى دبلۆماسى و سياسى دان بەرامبەر ئەمریکا و ئيسرائيل و ناوچەکە باشترين كاريزماى سياسى لە ناوچەکە لەرووى هيزى دبلۆماسى نەرم نيجيرڤان بارزانيە كە لە ناوچەکە ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان و دەولەت عەرەبیەکانی ناوچەکە و توركيا و ئێران پێوستيان بە نێچیرڤان بارزانى هەیە بۆ خالى هاوبةشى و پەیوەندی بەردەوام بۆ چارەسەری سياسى ناوچەکە دورکەوتنەوە لە هەلبژاردنی بژاردەی سەربازی لە ناوچەکە دورخستنەوەى ئاشوبى جةنگ.

هەروەها کارزان شاکری، چاودێری سیاسی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەتوانين بلێن خودی كەسايەتى نێچیرڤان بارزانى ئەم راستیەی فەرز كردوە کە لە ناوچەکە تاکە سەركردەیەى ئاشتیە كە چارەسەرى بۆ هەموو قوناغێكى چەق بەستووى سياسى هەیە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى كوردستانن

سەڵاح

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

یاسین