zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستيی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له‌ بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجالان ده‌كات

سەڵاح

ئێران چاوه‌ڕێیه‌ بزانێت پلانی ترامپ مافی چاره‌نووس به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌دات یان نا

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 10  بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح