zagros news agency

هێرشێک بۆ سەر بنکەی حمیمیم لە لازیقیە: دوو سەربازی ڕووسی و سێ چەکداری ئۆزبەکی کوژران

دوو سەربازی ڕووسی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەی سەربازی حمیمیم لە پارێزگای لازیقیەی سووریا کوژران. بەپێی زانیارییەکانی میدیای ڕووسی، دوێنێ لە نێوان کاتژمێر ٤ تا ٥ی ئێوارە، کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو هەوڵیان دا بچنە نێو بنکەکە، بەڵام لەلایەن سەربازانی ڕووساییەوە ڕێگری کراون. لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، سێ چەکدار کوژران و هەر سێکیان سەر بە نەتەوەی ئۆزبەک بوون.
هەتا ئێستا حکوومەتی ڕووسیا بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە. هەروەها حکوومەتی سووریاش تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچی دەربارەی ئەم هێرشە نەگوتووە.
بنکەی حمیمیم، یەکێکە لە گرنگترین بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەک نێوەندی سەرەکی بۆ هەڵمەتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لەم وڵاتە کار دەکات. ئەم بنکەیە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی گرووپە چەکدارەکان، بەڵام زۆربەی ئەو هێرشانە بە سەرنەکەوتن کۆتاییان هاتووە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن چالاکیی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریا لەم دواییانەدا زیادی کردووە و ئەمەش مەترسییەکی نوێ بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات. چاودێران بە دووری نازانن هێرشەکە لەلایەن گرووپێکی تەندڕەوەوە کرابێت، بەڵام تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی‌ی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان

سەڵاح

زانكۆیا دهۆك كۆلیژا په‌روه‌ردا جه‌سته‌یی و زانستێن وه‌رزشی خیڤه‌تگه‌ها خۆ یا شازدێ ڤه‌كر

سەڵاح

پەیامێکی هاوخەمی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی

یاسین