zagros news agency

بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت لە واشنتن سازکرا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5/22 , لە واشنتن ، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.
لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکا ئامادەی بوون ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ، لە وتەیەکدا ، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکای بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد . ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا سوپاسی میواندارییەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێزانینی زۆری بۆ هاوکاری و پشتیوانیی و دۆستایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەین لە هەموو بوارەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و بریندارکرد

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات

سەڵاح

ئیسرائیل هەڕەشە لە جێگرەوەی خامنەیی دەکات

یاسین