zagros news agency

کیلیان مباپێ نزیکە لە پێڵاوی ئاڵتوونی

لە یاری کۆتا گەڕی خولی ئیسپانی،کە یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە و هەردوو گۆڵەکە کیلیان مباپێ تۆماری کرد،بەو دوو گۆڵەش مباپێ ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی خولەکە گەیاندە 31 گۆڵ.

مباپێ ئێستا نزیکترین پاڵوێراوە بۆ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتونی ئەم وەرزە،کە ساڵانە دەردرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات لە خولی ناوخۆیی ئەو یانەی یاری تێدا دەکات و نزیکترین ڕکابەریش لە مباپێ موحەمەد سەڵاحی میسری یاریزانی یانەی لیڤەرپولە،کە ئەویان 28 گۆڵی هەیە و تەنها یەک یاری ماوە و پێویستی بە 3 گۆڵ یان زیاترە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

 

جیا لەوەش کیلیان مباپێ بووە یەکەم یاریزانی فەڕەنسی لە خولی ئیسپانی سەروو 30 گۆڵ لە وەرزێکی خولەکە تۆمار بکات و لەدوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاکە یاریزانە بتوانێت لە وەرزێکدا زیاتر لە 30 گۆڵ تۆمار بکات بۆ ڕیاڵ مەدرید.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح