zagros news agency

مەرجەکانی کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرا

 

مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمجارە پێشکەشکردنی ناوی لیستی کاندیدانی پارتە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی دەبێت.

مەڕوان محەممەد ڕاشیگەیاند: سەرەتا پێویستە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان سەردانی بارەگای پارتە سیاسییەکان لە بەغدا بکەن (دائرة شؤون الاحزاب) بۆ ئەوەی کۆدی تایبەتی خۆی وەربگرێت، بەڵام کاندیدی تاکەکەس دەتوانێت سەردانی ئۆفیسەکان بکات، کە ئێمە وەکوو ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکان، لە ئەمڕۆوە پێشوازیان لێ دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو کاندیدە کۆدی تایبەتی خۆی وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە لە 25ـی ئایارەوە دەست پی دەکات تاوەکوو 24ـی حوزەیران، هەروەها مەرجەکانی کاندید بوون دەبێت (عێراقی بێت، 30 ساڵی تەواو کردبێت، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت یان هاوتای بەکالۆریۆس)، گوتیشی: سەبارەت بە لیستی هاوپەیمانییەکان یان لایەنە سیاسییەکان هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی و دبلۆم ڕێگەیان پێدراوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن بەڵام تەنیا بەڕێژەی 20% نابێت زیاتر بێت.

ڕاشیگەیاند، کاندیدانی تاکەکەس کە کێبڕکێ لەسەر کورسی گشتی دەکەن دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت، بەڵام ئەوانەی کاندیدی تاکەکەسین و کێبڕکێ لەسەر کورسی پێکهاتەکان دەکەن، دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی و یان هاوتاکەی هەبێت. دەشڵێت: ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات، مەرج نییە نیشتەجێی ئەو بازنەیە یاخود خەڵکی ئەو شارە بێت کە دەیەوێت خۆی تێیدا کاندید بکات.

ڕاشیگەیاند، دەبێت کاندید خاوەن ڕەفتاری باش بێت و سزا نەدرابێت بەتاوانی ئابڕووبەری یان گەندەڵی دارایی و ئابووری، ئەگەر هاتوو ئەوتاوانانەی هەبوو بەر لێخۆشبوونی گشتیش کەوتبوو، ئەوە ناتوانێت خۆی کاندید بکات. هەروەها کەسی کاندید نابێت لەڕیزی هێزە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان بێت، جگە لەفەرمانبەرە مەدەنییەکانیان، هەروەها نابێت داودوەر بێت و لەکارەکەی بەردەوام بیت، نابێت کەسی کاندید ئەندامی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەکان بێت لەم خولە و لە خولی پێشووتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ كه‌ركووك هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر ماڵی به‌ربژێرێك

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین

زیاتر لە 6 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵی 2025دا له رومادی تۆمارکراون

سەڵاح