zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا ده‌كات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/5/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز ئاتيلا تۆت، كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسكردنى به‌ڕێز تۆت بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى هه‌نگاريا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان لە سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، نيشان دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیتاڵیا داوا لە ئێران دەکات دان بەخۆیدا بگرێت

سەڵاح

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کەرکووک – فیشخابوور نزیکە

یاسین