zagros news agency

ڕوانگەی سووریایی: داعش هێرشێکی دیکەی لە ڕەققە کرد

ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) ڕایگەیاند، شانە نووستووەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هێرشێکی خۆکوژییان لە گوندەواری پارێزگای ڕەققە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگە، هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی کردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە پێکدادانێکی تووند لە نێوان هەردوو لادا ڕووی داوە.
لەم هێرشەدا، ئەندامێکی هەسەدە گیانی لەدەستداوە و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون. ڕوانگەی سووریایی ئاماژەی بەمەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، شانەکانی داعش ٩٦ هێرشی جۆراوجۆریان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە سووریا ئەنجامداوە. زۆربەی ئەم هێرشانە زیانی گیانی و ماددییان لێکەوتووەتەوە و بوونەتە هۆی نائارامی لەم ناوچانەدا.
ئەم هەوڵە تیرۆریستییانەی داعش لە کاتێکدایە، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە سووریا و عێراق لەدەست داوە، بەڵام هێشتا وەک هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ماوەتەوە.
ڕوانگەی سووریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش و بنبڕکردنیان چڕتر بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

یاسین

زیاتر لە ٦٠٠ دیلی دیکە لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٥٨)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی(التاخي)

یاسین