zagros news agency

شۆڕشى گوڵان گەورەترین سەرکەوتنى مێژوویی گەلى کورد

رێبوار حەمەلاو شوانى

بە هەڵوەستەکردن و سەرنجدان و خوێندنەوەى مێژوویی خەباتى گەلەکەمان ئەو راستییە تێدەگەێن کە پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگرى خەباتى نەتەوەی کورد و کوردایەتى بووە , هەرگیز کۆڵى لە خەبات و بەرخودان نەداوە ، لە پێناو بەدیهێنانى مافەرەواکانى  کورد وکوردستان ، هەڵگیرسانى شۆڕشى 26ى گوڵانیش بەڵگەیەکى مێژوویی و حاشاهەڵنەگرە لە خەباتى پڕ شانازى ئەم ڕێبازە پیرۆزە .

 

شۆڕشى گوڵان،شۆڕشێکى سادە نەبوو ،بەڵکو شۆڕشێک بوو شکستى بەخەون و گەورەترین پیلانگێرى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دژى نەتەوەى کورد هێنا، هەروەها قۆناغێکى نوێى بوو لە خەباتى رزگاریخوازى گەلى کورد، لە قۆناغێکدا ناوچەکە بە رەوشێکى هەستیار و دۆزى کوردیش بە قۆناغێکى هەستیاردا تێدەپەڕى ، شۆڕشى 26ى گوڵان تەواوکارى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول بوو چونکە لە پێناو هەمان ئامانج و ستراتیژى نەتەوەیی خەباتى دەکرد، ئەم شۆڕشە ئومێدى مەزنى گەڕاندنەوە و جارێکى تریش نەیارانى کوردستانى بێ ئومێدکردەوە .

یەکێک لەو پیلانگێریی وڕێککەوتننامە شوومانە کە لە دژى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و گەلى کورد واژۆ کرا ، پیلان جەزاییر بوو  لە 6ى ئادارى 1975 ، وایکرد کە بۆ ماوەیەکى کورت شۆڕشى گەلى کورد ، لەو وچان بوەستێت ، ئەوەش وایکرد کە نائومێدی و ساردییەک بە سەر گەلى کوردا باڵ بکشێت ، دوژمنانى بارزانى و پارتى پێیان وابوو کە ئیتر بەم پیلانگێرییە  ، جارێکى تر پارتى و بارزانى هەرگیز ناتوانن شۆڕش و خەبات دەستپێکەنەوە، بۆیە، لەگەڵ ئەو کوردانەى دەستیان لەگەڵ دوژمنانى کورد تێکەڵ کردبوو دەستیان کرد بە پڕوپاگەندە و چەواشەکارى دژى پارتى  وبارزانى ، ئەوانەى لە هەرگیز لە ناو شۆڕشیشدا هەرگیز ئەرک وبەرپرسیاریەتییان هەڵنەگرت و هەمیشە دژایەتى کوردایەتى و دۆزى رەواى گەلەیان دەکرد.

سەرەڕاى ئەو دۆخە دژوارەى بەهۆى پیلانگێریی و گەلەکۆمەکییەوە دژى پارتى و بارزانى دروستبوو، بەڵام ژمارەیەکى باش لە کادیر و ئەندامانى پارتى دیموکراتى کوردستان ، لەگەڵ ئەوەى پەناهەندە و ئاوارەى ئێران ببوون، لەماوەیەکى کورتدا ،دەستیان کرد بە سەر لە نوێ شیرازەى ڕێخکستنەکانى حزب و ئەمەو جگە لە چاودێرى چڕى دەزگە ئەمنییەکانى ئێران ، بەڵام توانییان پارتى ڕێک بخەنەوە. لەم بارەیەوە سەرۆک مسعود بارزانى فەرموویەتى : لە مانگى نیسانى 1975 بە بڕیارى بارزانى دەستمان کرد بە دامەزراندنى سەرکردایەتى کاتى بۆ ڕابەرایەتى ڕێکخستەکانى پارتایەتى و لە ناو وڵات و ئاوارەکان و وڵاتانى دەرەوە و پەرەپێدانى بارى لەشکرى ئەو چەند مەفرەزەیەى کە لە ناو وڵات مابوونەوە. هەروەها لە بارەى دەستپێکردنەوەى چاڵاکى و ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان نووسیووێتى : دواى ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵان و دڵسۆزان و ڕەخساندنى زەمینەیەکى گونجاو بەمەبەستى دەستپێکى کار وچاڵاکیی پارتایەتى ، یەکەم کۆبوونەوە دواى هاتنمان بۆ ئێران لە رۆژى 15ى نیسانى 1975 دا سەر کانیاوێکى دەروەى شارى نەغەدە ( حەوت کانى ) کرا ، بە ئامادەبوونى خۆم و هەڤاڵان : جەوهەر نامیق سالم ، کەریم شەنگالى ، ئازاد بەروارى و محەمەد ڕەزا . لە کۆبوونەوەدا بەهەڤاڵانم ڕاگەیاند کە بەهاوکارى ئێوە و ژمارەیەکى ترى هەڤان کە بۆ کارى پارتایەتى دەستنیشان دەکرێن ، دەست بە چالاکیەکانمان دەکەینەوە …

هەر بۆیە ، لە چوارچێوەى ئەو بەرنامە و پلان ورد و ستراتیژیانەى کە پێشتر دانرابوون بۆ ڕێکخستنەوە و کارکردن بۆ هەڵگیرسانەوەى شۆڕش لەماوەى مانگى 5 تا 7ى مانگى 1975 ، دوو وەجبە لە کادیر و پێشمەرگانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان .

پاش چەند مانگێک ئامادەکارى و دواى ئەوەى سەرۆک مسعود بارزانى ، کە ئەو کات لەگەڵ باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد مستەفا بارزانى  بۆ چارەسەرى ، لە ئەمەریکا بوو ، گەڕایەوە ، سەرکردایەتى کاتى یەکەم بەیاننامەى خۆى لە ڕۆژى 10ى 12ى 1975 ، بەناوونیشانى کوردستان گۆڕەپانى راستەقینەى خەباتە و بەدروشمى جەماوەرى گەلەکەمان ، بارودۆخى نسکۆ ڕەت دەکەینەوە ، ئامادەکارى بۆ هەلگیرسانەوىە شۆڕشى گوڵان دەکەنەوە و تا دەست بە چاڵاکى پارتیزانى بکەن .

هەر بۆیە، دواى گەیشتنى پەیامى مستەفا بارزانى ، کۆمەڵێک پێشمەرگەى قارەمان ، رۆژى 25ى 5ى 1976 بەرەو شاخ بەڕێکەوتن ، لە شەوى 25 لە سەر 26ى 5ى 1976 لە قەندیل لە زێنى گەزگەکى دەکەونە بۆسەى ڕژێم ، چەند سەربازێک دەکوژن ، هاوکات سەید عەبدوڵڵا ، کە سەرپەرشتى پێشمەرگەکان شەهید دەبێت و دوو پێشمەرگەى دیکەى بریندار دەبن . بەدڵنیایەوە دەستپێکردنەوە شۆڕش دەنگدانەوەى گەورەى لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى لێدەکەوتەوە ، ئەوە بوو کە سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان بە فەرمى دەستپێکردنەوەى شۆڕشى بە سەر پیلانگیرى و  ئەو خەونەى کە نەیارانى کورد پێیان وابوو کە جارێکى تر کورد ناتوانێت خەبات و بەرخودان بکاتەوە ، شۆڕشى گوڵان شکستى پێهێنڕا .

شۆڕشى گوڵان توانى لەماوەیەکى زۆر کورتدا ، چەندین دەستکەوت و سەرکەوتنى گەورەى مێژوویی بۆ کوردوکوردستان بەدەست بێنێت . هەروەها چەندین داستانى قارەمانانە لە دژى ڕژێمى ستەمکار و دڕندەى بەعس تۆمار بکات ، هەروەها لە رووى سیاسى و دیپلۆماسیشەوە ، توانى بە شێوەیەکى زۆر ژیرانە لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى پێشکەوتنى گەورە بەدەست بێنێت و سەرنجى ناوەندە بریار بەدەستەکانى دونیا بۆ دۆزى رەواى گەلى کورد بۆ لایی خۆى رابکێشێت ، لەهەمانکاتیشدا ، شۆڕشى گوڵان و پارتى و بارزانى  بووە خاوەن دەستپێشخەرى گەورە لە ڕووى دروستکردنى بەرەیەکى کوردستان هێزولایەنە کوردستانییەکان ، ئەوە ئەوەش بوو ، لەماوەیەکى کورتدا دەستکەوتێکى گەورەى لێکەوتەوە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ڕاپەڕینە شکۆمەندەکەى بەهارى ساڵى 1991 و دواتر  ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ساڵى 1992 و ئینجا بوون بە خاوەن ئەزموونى کوردستان ، پەرلەمان ، حکوومەتى هەرێمى کوردستان و فیدڕاڵى و قەوارەى دەستوورى و یاسایی کوردستانێکى بەهێزتر ، ئاوەدانى و پێشکەوتن و گەشەسندن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵیادی یەکەم هەنگاوی بە دیجیتاڵبوونی میدیایی کوردی

hakar herki

گرنگی سەردانی جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت بە قەدەر هاتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ووڵاتانی کەنداو گرنگە

دڵشاد

لوتکەی دوبەی و کۆنفڕانسی میونشن دووهەنگاو یەک ئامانج

دڵشاد