zagros news agency

سەرۆكی حكوومەت باسی دەرئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەكات

 

گوتەبێژی حكوومەت: سبەی سەرۆكی حكوومەت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی دەرئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەكات.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران، باس لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 27/2/2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: “سبەی چوارشەممە 28/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی دەرئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا دەكات.”

ڕۆژی شەممە 17/5/2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

لە سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا و کۆنگرێسان ئەنجام دا، هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی كرد.

تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، تایبەت بوو بە پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن كرد بە ناونیشانی “داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان” کە ڕوانین و دیدگەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

هەر لە سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مارك ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریکا كرد.

جگە لەوانەش، لەو سەردانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا و بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەت، دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ (HKN Energy) و (WesternZagros Resources) کە بەهایان دەیان ملیار دۆلارە و کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابین دەکات، هەلی کاریش دەڕەخسێنێت و ئابووریی کوردستان بەهێزتر دەکات، واژۆ كران.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین

پەیامەک ژ پارێزگارێ دھۆک

دڵشاد