zagros news agency

هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

 

سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی رایدەگەیەنێت، لەسەر  هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە و لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک بووینەتەوە.

هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی گوتی: لە کۆبونەوەکانی شاندە سیاسی و تەکنیکییەکان لەسەر  هەموو وردەکارییەکانی حوکمڕانی کاری باش کراوە، دەبێت وەرەقەیەکی سیاسی و دیدگایەکی هاوبەش و بەرنامەی حوکمڕانی هەبێت و پێداچوونەوە بە هەموو شتەکانی رابردوو بکەینەوە کە لە کابینەکانی رابردوو هەبوو، بە جۆرێک یەک هەرێم ، یەک حکومەت، یەک لەشکر هەبێت، ئێمە ئەو بابەتەمان تەواو کردووە.

دەشڵێت:” ئێستا چووینەتە وردەکاری دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتە سەرەکی و ‌خزمەتگوزاریییەکان، ئەم ماوەیە یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە بڕیاربەدەستەکان لە دەرەوە بوون و ئێستا گەڕاونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی به‌شه‌ وانه‌كانی دا

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس: هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌بواری سه‌ربازی ئاشكرا ده‌كات

یاسین

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

سەڵاح