zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 28- 05- 2025

کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە هەندێ ناوچەی تایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا  .

خێراى با /  مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم/ک

مەوداى بینین / ( 7 –  9 ) کم دەبێت. لەکاتی بوونی تۆزوخۆڵ کەم دەبێتەوە بۆ کەم تر لە 7 کم .

ئاراستەی با / لە گۆراندایە.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە .

 

سبەی پێنجشەممە  29- 05- 2025

کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ , لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی کەم لە کەشی ناوچەکەمان . وە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە 4 تا 6 پلەی سیلیزی .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.

مەوداى بینین / ( 7 – 9 )  کم  دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (4-6) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

 

هەولێر :  33  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک :   33  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :33 پلەی سیلیزی

سۆران :  31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

تێبینى/لە ئەنجامى شەپۆڵى خۆڵ بارین لە کاتەکانى شەوى چوارشەممە  بۆسەر ناوەڕاستى عێراق ئەگەرى هاتنى بەشێک لەم تۆزوخۆڵە هەیه بۆ سەر ناوچەکەمان .

 

 

 

بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی

2025-05-28

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

سەڵاح

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

سەڵاح

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات

یاسین