zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید شوێنگرەوی ڕائولی دیاریکرد

 

لە دوای وازهێنانی ڕائول گۆنزالێز لە ئەرکی ڕاهێنەراتی تیپی کاستیا یانەی ڕیاڵ مەدرید “ئەلڤارۆ ئەڕبێلوا”ی ئیسپانی وەکو شوێنگرەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی تیپی دووەمی ڕیاڵ مەدرید دەست نیشان کرد و لێرە بەدوا ئەو ڕاهێنەرە دەبێتە کار بەڕێکەری یاریزانە لاوەکانی مێرێنگی.

ئەڕبێلوا لە پێشتردا ڕاهێنەری تیپی خوار 19 ساڵی ڕیاڵ مەدرید بووە و چەندان نازناو و دەستکەوتی لەگەڵیان هەبووە وەکو(چامپیۆنزلیگ و لالیگا لەگەڵ جامی شای ئیسپانیا) بۆ خوار تەمەنی 19 ساڵان،ئەم سەرکەوتنانەی ئاڕبێلوا وای لە کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد بیخەنە شوێنی ڕائولی ئەفسانەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید.

سەبارەت بە ڕائولیش ڕاگەیاندنەکان دەڵێن ئەو ڕاهێنەرە دەیەوێت بچێتە یانەیەک،کە ڕاهێنەرایەتی تیپی یەکەمی بکات و ئەزموونی خۆی لەو بوارە فراوانتر بکات و نزیکترین یانەش لە ڕائول یانەی شاڵکێـی ئەڵمانیە،کە پێشتریش وەکو یاریزان یاری بۆ ئەو یانە ئەڵمانیە کردوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆمۆ: لە ماوەی سێ مانگدا ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە کراوە

یاسین

حکوومەتی هەرێم قەیسەریی هەولێر نۆژەن دەکاتەوە و هاوکاریی زیانلێکەوتوان دەکات

سەڵاح

کچە شەهیدەك : خزمەتکرنا هەمی تەخێن جڤاکی دێ ئەرکێ منێ سەرەکی بیت

یاسین