zagros news agency

فراکسیۆنه کوردستانییەکان راگەیەندراوێکیان سەبارەت به بڕیاری وەزارەتی دارایی بڵاوکردەوه

 

فراکسیۆنه کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکیان سەبارەت به بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوه.
ئەمەش دەقەکەیەتی:
به بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق تووشی شۆک بووین و سیاسەتی وەزارەتی دارایی گەیشتووەته رادەی برسیکردن و شەڕی بژێویی فەمانبەران.
ئەم بڕیارە بەئامانجگرتنێکی سیاسی و پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستووره و دەستبردنە بۆ کەرامەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سیاسەتێکی ستەمکارانەیە وەزارەتی دارایی پەیڕەوی دەکات.
بەفەرمی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد دەستوەردانێکی بەپەلە بکات بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان و نابێت مافی هاووڵاتییان بە هیچ کێشەیەکی سیاسی یان تەکنیکی ببەسترێتەوە.
مووچە منەت نییە بەڵکو شایستەیەکی دەستووری و مرۆییە کە دەستوور و یاساکان بۆ خاوەنەکەی مسۆگەریان کردووە و دواخستن یان راگرتنی مووچه بە سزایەکی بەکۆمەڵ دادەنرێت.
داواشمان کردووە کێشەی مووچە بەشێوەیەکی ریشەیی و هەمیشەیی چارەسەر بکرێت و هەڵوێستمان بەندە بە وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوه.
داوا لە سەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکان دەکەین هەڵوێستی روون و ئاشکرایان هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە فەخری کەریم دەکات

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

یاسین