وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) بەردەستە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه كرد، زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده روونیشی كرده‌وه، نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.

