zagros news agency

بایرن میونشن چاوی لە لیاوە

 

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕافایل لیاو بووەتە ئامانجی سەرەکی یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، باڤارییەکان ئەولەویەتیان پێدەدەن وەک بژاردەیەکی هێرشبەری .

بەرژەوەندی باڤارییەکان ڕاستەقینەیە، بەڵام میلان تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ ئەو یاریزانە وەرنەگرتووە.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری نوێ و ئیگلی تارێ بەڕێوەبەری وەرزشی بیرۆکەی فرۆشتنی لیاو ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە یاریزانێکی سەرەکیە لە پێکهاتەکەدا و بەردێکی بناغەی پڕۆژەکانی داهاتووی یانەکەیە.

بڕی 175 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازادکردنی لیاو بەربەستێکی بەرچاوە بۆ یانە ئارەزومەندەکان، ئەمەش وایکردووە گواستنەوەی لەم کاتەدا بەدووری دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ڕیال مەدرید یاری هەیە

یاسین

ڕۆدریگۆ خۆی لە ئارسێناڵ بێدەنگ کردوە

یاسین

لیڤەرکوزن شوێنگرەوەی ئاڵۆنسۆی دیاری کرد

یاسین