چالاكوانێكی سیاسی ئاماژه بهوه دهكات كه قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەو سەركردە شۆڤێنیەی شیعە لە عێراق كە بەردەوام ڕق و قینێكی ژەهراوی بەرامبەر كورد و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە هەركات بیەوێت بڕژێنێت دێتە سەر شاشەی زاتە پیسەكەی خۆی بە چەند لێدوانێک خالی دەكات.
دڵشاد جهلال كامیل له وتارێكدا بۆ زاگرۆسی ناردووه دهڵێت: “خزعهلی دەیەوێت بەم دژایەتیە دزی و گەندەڵییەكانی خۆی كە دەستێكی باڵای هەیە لە دزین و بەتاڵانبردنی نەوت و سامانی عێراق پەردەپۆش بكات، خەزعەلی وەك سیاسیێكی فاشل و گەندەڵ بڕوای بە بە پایەكانی دیموكراسی و شارستانییەت نییە، پیاوێكی ڕاسیزم و مەزهەبپەرستە و دژە فرە ئاین و فرە مەزهەب و پێكەوەژیان و فیدڕاڵییە، هەروەها دژی بنەما جوانەكانی دەستورە كەكاتی خۆی عێراق لەسەری بنیاتناوە كە ئەویش هاوبەشی و هاوسەنگی و تەوافوق بوو،ئەم عەقڵیەتە سەقەت و تەسكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ عێراق بەرەو هەڵدێرو لەناوچوون دەبات، هەڵبەتە ئەم دوژمنكاریەی خەزعەلی بەرامبەر كورد بە تەڵقینی دەرەكیی لێدەخوێندرێت ، هاونموونەی خەزعەلی زۆرن لە عێراق كە هەناویان پڕە لە نەفەسی دوژمنكارانە بەرامبەر گەلی كورد”.
دهشڵیت: “ئەمانە چاویان لە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت ، ئەم جوانی و ئارامیەی كوردستان پێی هەزمناكرێت هەركات ویستیانە دەستی دوژمنكارانە بۆ تێكدانی بارودۆخی هەرێم درێژكردووە نموونە ساڵانی ڕابردووە بە درۆن و مووشەک بوردومان و پەلاماری هەرێمی كوردستانیان داوە و لەئەنجامدا خەڵكی سڤیل شەهید و برینداربووینە، ئەوكات خۆ حكومەتی هەرێم هیچ گرێبەستێک لەگەڵ ئەمریكا واژوو نەكردبوو ! بەڵام عەقڵیەتی تایفەگەریی و شۆڤێنێزمی هۆكارن بۆ قبووڵنەكردنی كورد وەک نەتەوە لەسەر خاک و نشتیمانی خۆی بڕین و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن خەزعەلی و هاونموونەكانی بڕیاری لێدراوە ئەمەش دژی جارنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤە ئەگەر یاسا لەعێراق سەروەر بێت پێویستە ئەمانە دادگایی بكرێن كە بڕینی قووتی خەڵکیان بووەتە كارتی دەستیان هەركات ویستیان بەكاری بهێنن، بابەتی گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریكا یاسایی و دەستوورین هیچ بەربەستێكی یاسایی ڕێگر نییە وەک ئەوان دەڵێن نایاسایین، هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ كاتێک شەڕی سەپێنراوی داعش و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕیاری لێدرا ئەوكات هەرێم بەپێی یاسا نەوتی خۆی فرۆشت.
دڵشاد جهلال كامیل ئهوهش دهخاتهروو: تائێستا ڕوون و ئاشكرا نییە كە عێراق بەفەرمی ڕۆژانە چەند نەوت دەفرۆشێت هۆكاری ئەم نا ڕوونیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خەزعەلی لە باشوری عێراق دەستی بەسەر چەند بیرەنەوتێكدا گرتووە و بە ئارەزۆی خۆی نەوتەكە بە قاچاخ و بێ ئاگاداری موئەسەساتی دەڵەت و كۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشێت و پارەكەش دەخاتە گیرفانی خۆی و گروپە چەكدارەكانی و كڕینی چەک و تەقەمەنی بۆ پەلاماردانی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی لە عێراق هەڵبەتە ئەمریكاو كۆمپانیای ئۆپێكیش لەم دزی و وبەتاڵانبردن و تەخشان و پەخشانی خەزعەلی ئاگادارە بۆیە ئێستا ناوبراو لە لیستی تیرۆزی ئەمریكادایە.
ئهو چالاكوانه پێشی وایه كه محەمەد سودانیش ناتوانێت ڕێگری لە دزی و گەندەڵییەكانی خەزعەلی بگرێت ، خەزعەلی هیچ پۆستێكی حكومی نییە بەڵام باڵەدەستە لە زۆر بڕیاردان لە عێراق ، ئەم نەهجە سیاسەتە سەقەت و شۆڤێنییە نە یاسا و نە سەروەری یاسا بۆ عێراق هێشتووە لەوما ئێستا عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێ دەوڵی و هێزی ئیقلیمی ئەمەش ئاكامێكی خراپ و مەترسیدارە و زەڕەرمەندی یەكەم گەلانی عێراق دەبێت، ئێستا جەوهەری كێشەكانی عێراق خەزعەلی و هاوبیرو هاوفكرەكانی خەزعەلین پێویستە ئەم بیروهزرە بۆگەنانە بنەبڕبكرێت.

